AP ١٤٠٢ گوڵان ١٧ ٠٩:٠٤

کوژرانی دوو ئەندامی هەسەدە بەهۆی هێرشی درۆنی تورکیاوە

کوژرانی دوو ئەندامی هەسەدە بەهۆی هێرشی درۆنی تورکیاوە

هەسەدە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە کوژرانی دوو ئەندامی خۆی بەهۆی هێرشی درۆنی ئەرتەشی تورکیاوە بۆ سەر دەڤەری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە کوژرانی دوو ئەندامی هەسەدە لە گوندی تل حمیس هەڵکەوتوو کە ڕۆژهەڵاتی حەسەکە لە هێرشی درۆنی ئەرتەشی تورکیا هەواڵیان دا.

بە پێێ نووسراوی ئاژانسی هەواڵی نورس پرێش، لە بەیاننامەی هەسەدەدا هاتووە: ئەرتەشی تورکیا رۆژی هەینی 5 ی مەی لە ڕێگای هێرشی درۆنییەوە گوندەکانی قیروان و تل حەمیسیان کردووەتە ئامانج و بەهۆی ئەو هێرشانەوە بۆ سەر هێزەکانی بەرگری لە ئاسایشی کەمپی هەول، دوو کەس لە ئەو هێزە ئەمنیانە کوژران.

لە بەیاننامەکەی هەسەدەدا هاتووە: ئەو هێرشانە و ئامانجەکانی دەبێتە سەکۆیەک بۆ داعش بۆ دووبارە بەهێز بوونەوەیان.

News ID 45915

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha